هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی عێراق له‌ئارادا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی سادقوون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ندێک مایه‌پووچی سیاسی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ هه‌ندێک نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌ئامانجی بازنه‌ی ده‌نگدان له‌ پارێزگا ئازادکراوه‌کانی عێراق به‌ ئامانجی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دروست ده‌که‌ن و ده‌ڵێت: هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی عێراق له‌ئارادا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرێسی وتوووه‌: هه‌ڕه‌شه‌کان له‌باره‌ی کردنه‌ئامانجی بازنه‌ی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش پێش له‌وه‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی ئه‌منی بێت هه‌ڕه‌شه‌یێکی سیاسییه‌ که‌ له‌لایه‌ن مایه‌پووچانی سیاسی و دوورخراوان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ئاراسته‌ ده‌کرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ به‌ ئامانجی کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شڵێت: تێکڕای پارێزگا ئازادکراوه‌کانی عێراق ئه‌منن و هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی له‌و پارێزگایانه‌ له‌ئارادا نییه‌ چوونکه‌ دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی عێراقدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13644

Your Comment

You are replying to: .
captcha