پارتی پێشنیاری نوێی شیعەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی لەبارەی پێشنیارە نوێیەکەی لایەنە شیعەکان لە سەر مادەی 11ی بودجە ڕاگەیاند و دەڵێت: ئەو مادده‌یه‌ی پێشنیاز كراوه‌ ناده‌ستوورییه‌ و ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت.

کوردپرێس:

ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە پێشنیاری نوێی لایەنە شیعەکان لە سەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ئه‌و پێشنیازه‌ی لایەنی شیعه‌ هێناویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌دیلی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: ئەو مادده‌یه‌ی پێشنیاز كراوه‌ ناده‌ستوورییه‌ و كورد ته‌نیا ئه‌و مادده‌یه‌ی قبووڵه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ باره‌یه‌وه‌ رێككه‌وتوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی شیعه‌ داوا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران له‌ باره‌ی بودجه‌ی ئیتیحادی دوا بخرێت.

شایانی باسە بڕیارە ئەمشەو شەمە 20ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەنجام بدات و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی لە سەر مادەی 11ی پڕۆژەیاساکە داوە کە تایبەتە بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لایه‌نه‌ شیعییه‌كان له‌ دوا ساته‌كاندا پێشنیازێكی نوێیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ده‌یانه‌وێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2021.

News Code 1364

Your Comment

You are replying to: .
captcha