پێدانی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌ کورد و ئه‌هلی سوننه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ده‌ستووری عێراقدا هیچ ماده‌یێک سه‌باره‌ت به‌ پێدانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ کورد یان عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان نییه‌، به‌ڵکوو له‌و ده‌ستووره‌دا ته‌ئکید کراوه‌ که‌ وه‌رگرتنی هه‌موو پۆسته‌کان له‌ وڵات ده‌بێ به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌لاق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ناچار نییه‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق بداته‌ ده‌ستی کورد و پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بداته‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان له‌ وڵات؛ چوونکه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق هیچ جۆره‌ ماده‌یێک له‌ ده‌ستووری عێراقدا سه‌باره‌ت به‌ پێدانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ کورد یان عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان نییه‌، به‌ڵکوو له‌و ده‌ستووره‌دا ته‌ئکید کراوه‌ که‌ وه‌رگرتنی هه‌موو پۆسته‌کان له‌ وڵات ده‌بێ به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت.

عه‌لاق زیادی کرد: شوناسی عه‌ره‌بی عێراق به‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ له‌ نێوان عه‌ره‌بدا هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵکوو هه‌موو پۆسته‌کان هی هه‌موو قه‌ومه‌کانی عێراقه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13638

Your Comment

You are replying to: .
captcha