کوردپرێس:
بڕیارە ئەمشەو شەمە 20ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەنجام بدات و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش دەنگی لە سەر مادەی 11ی پڕۆژەیاساکە داوە کە تایبەتە بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لایه‌نه شیعییه‌كان له دوا ساته‌كاندا پێشنیازێكی نوێیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌یانه‌وێت ببێته جێگره‌وه‌ی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2021.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له لیژنه‌ی دارایی، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی خراوه‌ته ڕوو، دژی بنه‌مای فیدراڵییه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه.
گوتیشی: ئێمه ده‌نگ به‌و پێشنیازه ناده‌ین و حكوومه‌تی مسته‌فا كازمییش رایگه‌یاندووه، ناتوانێت پێوه‌ی پابه‌ند بێت، چوونكه ئه‌و مادده‌یه‌ی هه‌یه، ئه‌نجامی یه‌ك ساڵ دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
پوخته‌ی ده‌قی پێشنیازه‌كه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان:
یه‌كه‌م: شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلا بكرێنه‌وه له 2004ه‌وه تا 2020. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی ئیتیحادی به هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێری هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌كان ده‌كات.
دووه‌م:
أ- رۆژانه حكوومه‌تی هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستن و پێداویستیی ناوخۆ، 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
ج- حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردوو دیوانی چاودێریی ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ كران، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه قسته‌كانی قه‌رزی په‌یوه‌ست به هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق داده‌نێت به گوێره‌ی خشتهیێكی پێنج ساڵی.
چواره‌م: حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به پێدانی زانیاری له باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینیی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ی وه‌زیفی و بڕی ته‌رخانكراوی دارایی بۆیان له خشته‌ی هێزی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، باری شارستانی به‌نداو و كه‌شناسی) بۆ فه‌رمانگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له خشته‌ی هێزی كار له وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم بڕیاری لێدراوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك به خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یێک له بودجه‌ی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی 25 بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019.
Your Comment