كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە پەیامێكدا كە ئاراستەی پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی كردووە، داوایان لێدەكات لەپێناو پاراستنی مێژووی پڕ لە ماندووبوون و جوامێری خۆیان وئاسوودەكردنی ڕۆحی هاوڕێ شەهیدەكانیان، پشتیوانی لە لیستی 162 بكەن و دەنگ بە كاندیدەكانی یەكێتی بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەو پەیامەیدا جێگری سكرتێری یەكێتی راشیگەیاندووە: بە رەوانەكردنی دەنگی دلێری ڕاستەقینەی كوردایەتی بۆ هۆڵی پەرلەمان و بە شێوازی دیموكراسیانەی سەردەم، داكۆكی لە مافە زەوتكراوەكانی گەلەكەمان دەكەین و چیتر بوار بە كەس و لایەنێك نەدەین لەژێر ناوی دەسەڵاتی زۆرینە و سیاسەتی كۆنەپارێزی و تایەفەگەریدا، یاری بە خواست و ئیرادەی گەلەكەمان بكات و مافە دەستووریەكانمان لێ زەوت بكەن.

دەقی پەیامەكە:

سڵاوی خەبات و تێكۆشانتان لێبێت

بەر لە هەر كەسێك ئێوە ی پێشمەرگەدوژمن بەزێنەكانی خەباتی شاخ و تێكۆشەرانی ناو ڕیزەكانی كاری ڕێكخراوەیی و ڕێكخستنە دێرینەكانی ناو شارو شارۆچكەكانی كوردستان دەزانن كە نرخی بەدیهێنانی ئەم ڕۆژگارە پڕ ئازادی و سەرفرازیە چیە و چەندبووە كە وا ئەمڕۆ لەسایەیدا كۆمەڵانی خەَلكی كوردستان سەربەستانە ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن و نوێنەرانی دڵسۆز و ڕاستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێرن و متمانەی ئەوەیان پێدەبەخشن كە ببنە داكۆكیكار بۆ سەندنی مافە سیاسی و دەستوریەكانی گەلی كوردستان , ئێوەی تێكۆشەرانی دوێنێ ی ڕۆژگارە سەختەكان و ئەمڕۆی خەباتی مەدەنی و دیموكراسی زۆر باش لەوە تێدەگەن كە نرخ و سەنگو قورسایی ئەم نوێنەرایەتی كردنە چۆنە و كێن ئەوانەی كە شایستە بەو شەرەفەمەزنەن كە بەیداخی شۆڕش و ڕاپەڕینی گەلی كوردستانیان پێ بسپێردێت و شەڕی دیموكراسیانەی سەندنی مافی زەوتكراوی گەلە ستەمدیدەكەمانیان بخرێتە ئەستۆ , بەبێگومان بێجگە لە هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی ئێوە كە ئەركی بەردەوامی ڕێبازە پیرۆزەكەی ( ی ن ك ) یان لەئەستۆ گرتووە ئەبێت كێ بێت شایستە بەو نوێنەرایەتی كردنەی ئێوە و كەسوكارتان و دایكانی ڕەشپۆشی جەرگ سووتاوبێت .

هەڤاڵە خۆنەویستەكانم ,,, من لێرەوە و بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە , بەناوی مێژووی پڕسەروەری تێكۆشەرەكانیەوە و بەناوی هاوڕێ و هاوسەنگەرە شەهیدەكانمانەوە كە ژیانی خۆیان لە پێناوی سەرفرازی نیشتمان و سەربەرزی گەلی كوردستاندا بەسەخاوەتەوە بەخشی و ئەم ڕۆژگارەیان هێنایە بەرهەم , و لە پێناوی بە بەرزی هێشتنەوەی ئاڵا سەوزەكەی یەكێتیەكەتان و پاراستنی مێژووی پڕ لە ماندووبوون و جوامێری خۆتان وئاسوودەكردنی ڕۆحی هاوڕێ شەهیدەكانتان و بەبا نەچوونی ڕەنجی دەیان ساڵەتان داواتان لێدەكەم كە ئەم جارەش وەك كاری هەمیشەییتان ڕیزەكانتان یەكبخەن و چاكی مەردایەتی لێ هەڵبكەن و جۆشو خرۆش بخەنەوە مەیدانی هەڵمەتی هەڵبژاردن و پشتیوانی لە نوێنەرەكانتان و لیستی 162 ی یەكێتیەكەتان بكەن و پشت ئەستوور بە ڕەج و خەباتی ڕابوردوو و ئێستاو داهاتووی یەكێتیەكەتان كار بۆ سەرخستنی لیستی ئاشتی و ئاوەدانی و بەدیهێنەری مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردسِتان بكەن .

با هەموومان پێكەوە هیمەتێكی جوامێرانەدەست لەناو دەست بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتیەكەمان , لیستی چەپكە گوڵەكەی ڕابەری كوردایەتی و لیستی حیزبی شەهیدان بكەین و سەربەرزانە ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان و پرسە ڕەواكەی ئەنجام بدەین و دەنگی دلێری ڕاستەقینەی كوردایەتی ببەینە هۆڵی پەرلەمان و بە شێوازی دیموكراسیانەی سەردەم داكۆكی لە مافە زەوتكراوەكانی گەلەكەمان بكەین و چیتر بوار بە كەس و لایەنێك نەدەین لەژێر ناوی دەسەڵاتی زۆرینە و سیاسەتی كۆنە پارێزی و تایەفەگەریدا یاری بە خواست و ئیرادەی گەلەكەمان بكات و مافە دەستووریەكانمان لێ زەوت بكەن و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لەبار بەرن .

سڵاو لە خەبات و تێكۆشانتان ئەی ماندونەناسانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازی

ڕێز و وەفاداریمان بۆ دایكانی ڕەشپۆش و قوربانیدانیان

بۆ پێشەوە بەرەو كاركردنی بێوچانمان لە پێناو سەرخستنی لیستی حیزبی شەهیدان

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی

جێگری سكرتێری گشتی ( ی ن ك )

26 / 4 / 2018

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13626

Your Comment

You are replying to: .
captcha