بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری سامانە سروشتییەکانی ئێران بە یاوەریی هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی ئەزگڵەی کرماشانی بە سەر کردەوە و هەر لەو سەردانەشدا بەنداوی شەهیدانی ئەو شارەی کردەوە.
بەنداوی شەهیدانی ئەزگڵە لە جۆری بەردەوردە و بە کاکڵەی گڵە سوورە چێکراوە کە بەرزاییەکەی دەگاتە 65 مەتر و بڕی 30 ملوێن مەتری سێ جا ئاو لە خۆ دەگرێت.
بەنداوەکە لەلایەن قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانەوە چێ کراوە و ئاوی بەنداوەکەش لە ناوچەی گەرمەسێر بەکار دەهێنرێت.
Your Comment