بەنداوی شەهیدانی ئەزگڵەی کرماشان کرایەوە

بەشی کرماشان- ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان و لە ئەزگڵەی ئەو پارێزگایە بەنداوی شەهیدانی کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری سامانە سروشتییەکانی ئێران بە یاوەریی هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی ئەزگڵەی کرماشانی بە سەر کردەوە و هەر لەو سەردانەشدا بەنداوی شەهیدانی ئەو شارەی کردەوە.

بەنداوی شەهیدانی ئەزگڵە لە جۆری بەردەوردە و بە کاکڵەی گڵە سوورە چێکراوە کە بەرزاییەکەی دەگاتە 65 مەتر و بڕی 30 ملوێن مەتری سێ جا ئاو لە خۆ دەگرێت.

بەنداوەکە لەلایەن قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانەوە چێ کراوە و ئاوی بەنداوەکەش لە ناوچەی گەرمەسێر بەکار دەهێنرێت.

News Code 13618

Your Comment

You are replying to: .
captcha