66 له‌سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا دژ به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختن

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی مدی یار ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ ڕۆژانی 21 و 22ی نیسانی 2018 له‌ 27 پارێزگای تورکیا ئه‌نجامی دا‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا کۆمپانیای ڕاپرسیی مدی یار ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ هه‌ر 3 به‌شداربووی ئه‌و ڕاپرسییه‌ 2 که‌سیان واتا 66 له‌سه‌دی به‌شداربوووان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا به‌ دروست نازانن.

ده‌رئه‌نجامێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌ ڕاپرسییه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری تورکیا بوووه‌ که‌ به‌پێی ده‌نگی به‌شداربوووان له‌و ڕاپرسییه‌دا‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان 36 له‌سه‌د، مێراڵ ئاکشنه‌ر 10 له‌سه‌د، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ 5 له‌سه‌د، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش 3 له‌سه‌د و عه‌بدوڵڵا گویل 1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانیان وه‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ 24 له‌سه‌دی به‌شداربوووان ده‌نگیان به‌ "هێشتا بڕیارم نه‌داوه‌" و 13 له‌سه‌دیان ده‌نگیان به‌ "دیکه‌ی بژارده‌کان" داوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13607

Your Comment

You are replying to: .
captcha