بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی کەمال فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆلۆ ڕایگەیاند: گرووپێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ڕەشاد لە دەوروبەری کەرکووک، لەگەڵ داعش ڕووبەڕوو بوونەوە و پاش شەڕ و پێکدادان هێزێکی حەشدی شەعبی کوژرا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: جووڵەکانی داعش لە کەرکووک نەماوە بەڵام ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەو گروووپە لە دەورووبەری کەرکووک بە تایبەت لە باشووری کەرکووک هێرش دەکەنە سەر هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment