به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاکیف چاغاتای قلیچ سه‌رۆکی شاندی تورکیا له کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕه‌خنه‌ی توند له وته‌دانی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: له یه‌که‌مین خولی به‌هاری کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا که له ستراسبوورگ ده‌ستی پێکردوووه ساڵح موسلیمیش بانگهێشتی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه کراوه. شاندی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌و ڕه‌فتاره نیشان دا و له کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا به‌شداری ناکات و بۆ تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به توندی ئه‌و کاره سه‌رکۆنه ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ بایه‌خ و ستاندارده‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا یه‌ک ناگرێته‌وه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: ڕه‌خنه‌گرتن له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و بانگهێشت کرانی ساڵح موسلیم بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه به هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکه‌ین و له ناڕه‌زایه‌تی به‌و کاره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئهیپڕێڵ به‌شداری ناکه‌ین و بۆ تورکیا ده‌گه‌ڕینه‌وه. ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی شاندی تورکیا بۆ ئاماده کردنی ڕاپۆرت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به تورکیا و ئاراسته کردنی هه‌ندێک لێدوان له‌مباره‌وه له‌و کۆبوونه‌وانه به‌شداری ده‌که‌ن.
شایانی باسه؛ جگه له ساڵح موسلیم، ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچی، هۆشیار ئۆزسۆی و میتهات سینجر په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment