نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا و جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێکی یاوەریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدارێکیان کرد.

کوردپرێس- پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 24/4/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا و به‌ڕێزان جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارەکەدا شاندی میوان هاوكاری و هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تى بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی، دووپات كرده‌وه‌.

شانده‌كه‌ ده‌ستخۆشیى له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌ ڕابردوودا توانیویانه‌ به‌ دیالۆگ‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هیوایان خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام و فراوانتر بكرێت، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ كار و ئه‌ركه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كاره‌كان كه‌ تا ئێستا به‌ باشى ئه‌نجام دراون‌ و به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییه‌ى به‌ پێویستى زانی و جه‌ختى له‌ گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى پێششمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی پشتگیریى ئه‌مه‌ریكای كرد له‌ زه‌مینه‌ خۆش كردن بۆ ده‌ست پێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هیوای خواست دیالۆگ فراوانتر و جددیتر ببێت.

تاوتوێ كردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

News Code 13564

Your Comment

You are replying to: .
captcha