به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نستیتۆی ڕان پل له ڕاپۆرتێکدا هۆکاری ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له سووریای کۆنتڕۆڵی سه‌رچاوه‌کانی کشتوکاڵ، ئاو و نه‌وت و غازی ئه‌و وڵاته و به‌کارهێنانی ئه‌وانه بۆ زیادبوونی نفووزی خۆیان ڕاگه‌یاندوووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه ئه‌مریکا له ڕێگای هێزه کوردییه‌کانه‌وه نزیکه‌ی له‌سه‌دا 30ی خاکی سووریای کۆنتڕۆڵ کردوووه. له لایێکی دیکه‌وه گرینگ‌ترین و پڕپیت‌ترین زه‌وینه کشتوکاڵییه‌کان و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و به‌نداوه گه‌وره‌کانی سووریاش له کۆنتڕۆڵی تورکیادان. هه‌روه‌ها کێڵگه نه‌وتی و گازییه‌کانی سووریاش له کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانی سووریایه که ئه‌مریکا پاڵپشتییان لێده‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا له زاری دیکه‌ی سه‌رچاوه‌کانه‌وه ئیدعا کراوه که نه‌وتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا بۆ هه‌رێمی کوردستان که له‌گه‌ڵ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریادا هاوسنووره گوازراوه‌ته‌وه و پاش پاڵاوتن ده‌فرۆشرێته تورکیا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا له نێوان کورده‌کانی سووریا و عێراق له لایه‌ن کارناسان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی نه‌ناسراوی نه‌وتییه‌وه ئه‌نجام دراوه و ته‌نانه‌ت گرێبه‌سته‌که‌شی له لایه‌ن کورده‌کانی عێراق و سووریاوه واژۆ نه‌کراوه به‌ڵکوو ئه‌نجامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به کورده‌کان ڕاگه‌یێندراوه و به‌وان وتراوه که چاودێری بکه‌نه سه‌ر ڕه‌وتی گواستنه‌وه و پاڵاوتن.
په‌یمانگه‌ی ڕان پل له زاری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "نه‌ونیووز"ه‌وه نووسیی: گرێبه‌ستی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واژۆ نه‌کراوه به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ کۆمپانیایێکدا ڕێککه‌وتن کراوه و هه‌ر ئه‌و کۆمپانیایه پاره‌ی نه‌وته فرۆشراوه‌که خه‌رج ده‌کات. سه‌رچاوه‌یێک له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هیچ ده‌ورێکی له ڕه‌وتی فرۆشتنی نه‌وتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا نییه و به‌وه‌شه‌وه که نزیکه‌ی 80 کۆمپانیای بیانیی بچووک و گه‌وره له‌وان ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستاندا چالاکن ده‌توانین ئه‌وه بڵێن که ئه‌وان له بازرگانیی نه‌وتی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ده‌ستیان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment