داخستنی HDP ئەرکێکی گەورەیە بۆ مێژوو، گەل، دادپەروەری و نەوەی داهاتوو

بەشی تورکیا- لە سێزدەهەمین کۆنگرەی MHPدا دەوڵەت باخچەلی داخستنی هەدەپە-ی بە ئەرکێکی نیشتمانیی وەسف کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە سێزدەهەمین کۆنگرەی MHPدا ئاماژە بە گرنگیی داخستنی هەدەپە کرد و وتی: "هەدەپە و پەکەکە دوو رووی یەک دراون و پێویستە دابخرێت".

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە کردووە "هەدەپە کە ناوەندی ئامادەکاری و لۆجستیی تیرۆریستانە، با لەمە زیاتر تووڕەمان نەکات. هەدەپە، پەکەکەیە و تاوان و دابەشکارییە، تەڵەی مردنە بۆ ژن و پیاو و گەنج و منداڵ.

ناوبراو زیاتر وتی: بوونی پەیوەندی لەگەڵ هەدەپە چۆکدادانە بۆ ستەمکاران. داخستنی هەدەپە بەو مەرجەی لەژێر هیچ ناوێکدا نەکرێتەوە، ئەرکێکی گەورەیە بۆ مێژوو، گەل، دادپەروەری و نەوەی داهاتوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1354

Your Comment

You are replying to: .
captcha