بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە پەڕاوێزی دانیشتنی فەرماندەکانی هێزی دەریاییی حەوزەی ئۆقیانووسی هیند کە لە تاران بەڕێوە چوو ئێدمیراڵ زەفەر مەحموود عەباسی فەرماندەی هێزی دەریاییی پاکستان لەگەڵ عەلی فەدەوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە دیدارەکەدا عەلی فەدەوی فەرمانی هێزی دەریاوانیی پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا فەرمان لە ئێران وەردەگرێت و دوو ساڵ لەوەو پێش دوو کەشتیی ئەمریکیمان گرت و مارێنزەکانی ئەو کەشتییەمان دەستبەسەر کرد و ئەمریکا خۆی ڕاوەشاند و وایدەزانی دەتوانێت ملهوڕی بکات بەڵام ئەگەر هەڵوێستی ملهوڕانەی بەردەوام بوایە بێگومان لە کەشتییە ئەمریکییەکانمان دەدا.هەر دوو لا هیوای ئەوەیالن خواست کە لە ڕاستای هاوکاریی دوو لایەنەی نێوان دوو وڵات مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە نێوان هێزی دەریاییی هەر دوو وڵاتدا ئەنجام بدرێت.
فەرماندەی هێزی دەریاییی پاسدارانی ئێران هۆی نائەمنی و ناسەقامگیریی ناوچەکەی گێڕایەوە بۆ ئەمریکا و وتیشی چ ئێران و چ پاکستانیش خەساری زۆریان لە تیرۆریزم بینیوە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمریکییەکان ساڵی ڕابردوو لە ئیمارات وتبوویان لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبی و ئەورووپییەکانیان هەوڵی پێکهێنانی دەسەڵاتێک دەدەن کە بەرپەرچی توانا و دەسەڵاتی ئێران بداتەوە و ئێمە سنووردار بکات. دیارە هەمان هەڵوێستی ئەمریکا دەیسەلمێنێت کە توانا و هێزی ئێمە تا چ ئاستێکە.
ئەو فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێران گوتیشی: "ئێستا ئێمه له كهنداو به باشترین دۆخدا تێدهپهڕین، كاتێك ئهمهریكییهكان دان بهوهدا دهنێن كه ئهوان ناتوانن هیچ كارێكی گهمژانه له كهنداو بكهن و بهرامبهر به ئێمه تووشی حاڵهتێكی ههڵچوونی بێدهسهڵاتی دهبن، پێویست ناكات وهڵامی شوێنكهوتوو و بهكرێگیراو و كۆیله بچووكهكانیان له ناوچهكه بدهینهوه".
Your Comment