بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار لەمیانی تۆمارێكی ڤیدیۆیی دەڵێت: نابێت لەم كاتە یەكێتی لە ناوخۆیدا بەشەڕی لاوەكی و رقەبەرایەتی لاوەكی مەشغوڵ بكرێت و دەبێت كۆتایی بەوە بهێنرێت.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشڵێت: كاتەكە بۆ یەكێتی هەستیارە، بۆیە دەبێت كۆتایی بەو شەڕە بهێنرێت، چوونكە زیانی بۆی دەبێت.
مەلا بەختیار داواش دەكات، كە وەڵامی نەیارەكان و هێرشەكانی سەر یەكێتی بدرێتەوە و ئاشكرایكردەكات، كە ئەگەر وەڵامی نەیارانی یەكێتی نەدرێتەوە، مەترسی لەسەر چارەنووسی یەكێتی دروست دەكات.
ئەو قسانەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە، كە ماوەیێكە كێشەی ناوخۆیی لەناو یەكێتی هەیە و بەرپرسەكانی دژایەتی یەكێتی دەكەن.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment