ڕێگا چارەی نەمانی کۆڵبەری، ڕەخساندنی هەلی کاری هەمیشەییە

بەشی ئێران- زەهرا سەعیدی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیارە سنوورەکان دابخرێت و کۆڵبەری نەبێت، دەبێت بۆ خەڵکی سنوور نشین ئابوورێکی پایەدار فەراهەم بکرێت.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە مان گرتنی دووکاندارانی ناوچە سنوورییەکان و وتی: داخستنی سنوورەکان هیچ یارمەتییێک بە ئابووری وڵات نادات بەڵکوو ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو درێژەی دا ئەوەی کە بمانەوێت کۆڵبەری لابەرین نابێتە هۆی ڕێگری کردن لە قاچاخ، قاچاخ ئێستا لە دەروازە فەرمییەکانەوە دێتە ناو وڵات، ئێمە دەبێت یاسایێکی گشتگیرمان لەو بارەیەوە ببێت.

زەهرا سەعیدی وتیشی ڕێبەری باڵای شۆڕش کۆڵبەری بە قاچاخ نازانێت و وتوویەتی کۆڵبەر قاچاخچی نییە، قاچاخچی ئەوەیە کە بە کانتینێر و سات و سەودا کاڵا هاوردە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13526

Your Comment

You are replying to: .
captcha