کوردپرێس- سێ حه‌فته پاش لێدوانه‌که‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی له سووریا مقۆمقۆی ناردنی هێزێکی پیاده‌ی عه‌ره‌بی بۆ سووریا بۆته مانشێتی میدیاکان و له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژوورناڵ وتوویه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به‌نیازه سوپایێکی عه‌ره‌بی دابمه‌زرێنێت و بیکاته جێگره‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی له سووریا.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاندبوو کە قه‌ناعه‌تی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هێناوه که هێزه‌کانی له ئه‌مریکا نه‌كشێته‌وه و بۆ ماوه‌یێکی زیاتر له سووریا بمێننه‌وه بەڵام سارا سەندەرز وته‌بێژی كۆشكی سپی ئەو لێدوانەی مەکرۆنی ڕەت کردەوە و ڕای‌گه‌یاند: سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له سووریا نه‌گۆڕاوه.
لە لایێکی دیکەشەوە نیکی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕای‌گه‌یاندووه که ئه‌و وڵاته پاش ئەوەی ئامانجه‌کانی خۆی له سووریا پێکا هێزی سەربازیی خۆی لەو وڵاتە دەباتە دەرەوە.
بەکار هێنانی هێزی بەدیل و نیابی لەلایەن ئەمریکاشەوە دیاردەیێکی تازە و شاردراوە نییە و ئەمەریکا بە فەرمی دانی بەوەشدا ناوە کە لە سووریا هێزی بەکرێگیراوی بە کار هێنابێت.
ڕاپۆرتی وەرزانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێش دوو حەفتە بڵاو کرایەوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەمریکا سەرەڕای هێزی ئەمنیی خۆی هێزی بەکرێگیراوی ئەمنیی بەکار هێناوە بۆ پشتگیری کردنی کوردی سووریا لە بەرانبەر داعشدا.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی "رأی الیوم"یش نووسیویەتی: ئەگەر هەیە وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بڕە پارەیێکی داوا کراو بۆ دۆناڵد ترەمپ دابین بکەن بۆ ئەوەی لە کۆمپانیای "بلەک واتر" سەرفی بکات کە هێزی پێ بە کرێ بگرێت. ئەوەش وەکوو سیناریۆیێکی بەدیل بۆ ڕەوانە کردنی هێز بەرەو سووریا خوێندنەوەی بۆ کراوە.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment