بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 25ـی تشرینی دوەم فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی مۆسکۆ بکات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆ ببێتەوە.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشک رد، لەسەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەناوخۆییەکان لە عێراق، یەمەن و سووریا لەگەڵ بەرپرسانی وروسیادا تاوتوێ دەکات.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment