عه‌بادی وه‌زاره‌تێكى ترى كابینه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار له‌ حكوومه‌تى به‌غدا، ئاشكراى ده‌كات: عه‌بادی بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تێكى داوه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كانیشى به‌سه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا، دابه‌ش كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ده‌ركرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ته‌نها ده‌سته‌یێكی بچووک ده‌مێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز)، گوتیشی: "به‌پێی فه‌رمانه‌ دیوانییه‌كه‌، فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى خانه‌نشینی و باج و گومركی گشتی، له‌پێش كۆتایی هاتنى كابینه‌كه‌ش، فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

پێشتریش عه‌بادی له‌ مانگى ئابى 2015 چه‌ند وه‌زاره‌تێكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ترى حكوومه‌ته‌كه‌ى كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13496

Your Comment

You are replying to: .
captcha