به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد دههلکی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌کان له قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن دووری بگرن له هاوپه‌یمانییه هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوننه-سوننه یان شیعه-شیعه.
ناوبراو وتیشی: به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه له دۆخی ئێستا زه‌رووره‌تی زۆری هه‌یه بۆ لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی خاڵی بۆچوون و ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌ڕێگای داهاتوو و لێکدانه‌وه‌ی دۆخی ڕابردوو و چاکسازیی سیاسه‌ته‌کان.
دههلکی جه‌ختی کرد که له کۆبوونه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌هلی سوننه له باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌کانی داهاتوو له نێوان ئه‌و حیزبانه گفتوگۆ کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment