گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی سوننه‌کانی عێراق دژی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی تایفییه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌ بۆ ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌ڕێگای داهاتوو و له‌ ناوبردنی سیاسه‌ته‌ تایفه‌خوازه‌کان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد ده‌هلکی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن دووری بگرن له‌ هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوننه‌-سوننه‌ یان شیعه‌-شیعه‌.

ناوبراو وتیشی: به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ دۆخی ئێستا زه‌رووره‌تی زۆری هه‌یه‌ بۆ لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی خاڵی بۆچوون و ئاماده‌کردنی نه‌خشه‌ڕێگای داهاتوو و لێکدانه‌وه‌ی دۆخی ڕابردوو و چاکسازیی سیاسه‌ته‌کان.

ده‌هلکی جه‌ختی کرد که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌‌ سیاسییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌کانی داهاتوو له‌ نێوان ئه‌و حیزبانه‌ گفتوگۆ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13479

Your Comment

You are replying to: .
captcha