باری نائاسایی لە 6 گەڕەکی شاری کوردنشینی نسێبین هەڵدەوەشێتەوە

بەشی تورکیا- بە شێوەی فەرمی پاش 2 ساڵ باری نائاسایی لە 6 گەڕەکی شاری کوردنشینی نسێبین هەڵوەشێنرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی بەیاننامەیێک کە لە لایەن قایمەقامی ماردینەوە دەرکراوە باری نائاسای لە 6 گەڕەکی شاری کوردنشینی نسێبین لە پارێزگای ماردین پاش 2 ساڵ ڕێوشوێنی ئەمنی و قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارەدا ئەمڕۆ هەڵوەشێنرایەوە.

شایەت حاڵان باس لە درێژەدان بە چالاکی بینا سازی و هاتووچۆی خەڵک پاش دوو ساڵ لە گەڕەکەکانی ئەو شارەدا دەکەن.

شایانی باسە باری نائاسای و قەدەغەی هاتووچۆ لەو گەڕەکانەدا لە 14ی مارچی 2016وە ڕاگەیێندراوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13455

Your Comment

You are replying to: .
captcha