کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاوی کرده‌وه مووشه‌که‌که کاتژمێر ٦:٥١ خوله‌کی ئێواره‌ی دوێنێ به کاتی ئه‌مریکا له بنکه‌ی ئاسمانی که‌یپ کاناڤێراله‌وه ئاڕاسته‌ی بۆشاییی ئاسمان کراوه و ئه‌رکه‌که‌شی دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ چاودێری کردنی هه‌ساره‌کان له پشتی سیسته‌می خۆرییه‌وه و ئه‌گه‌ری بوونی ژیان تیایاندا.
هه‌روه‌ها پاش چه‌ند خوله‌کێک له هه‌ڵدانی مووشه‌که‌که بزوێنه‌ری مووشه‌که‌که له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جیا بوووه‌ته‌وه و به سه‌رکه‌وتوویی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی و له شوێنێک له زه‌ریای ئه‌تڵانتیک نیشتوووه‌ته‌وه.
تێلیسکۆپه‌که که پێشکه‌وتووترین به‌رنامه‌ی ناسایه له بواری فیزیای بۆشاییی ئاسماندا، له ڕێگه‌یه بۆ سه‌ر خولگه‌که‌ی خۆی بۆ ته‌واو کردنی ئه‌رکه‌که‌ی و بڕی ٣٣٧ ملیۆن دۆلاریشی تێچوووه.
ئاڕاسته کردنی ئه‌م مووشه‌که‌ش به کارێکی گرنگ بۆ کۆمپانیای "SpaceX" داده‌نرێت که خاوه‌نه‌که‌ی ئیلۆن ماسکه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment