به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پرسی بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریا که پشتیوانی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا له شه‌ڕی داعش بوو ئێستا شه‌ڕه‌که‌ی تووشی کۆمه‌ڵێک پرسیار کردوووه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ئاسۆشیتێدپرێس سه‌ره‌ڕای لێکه‌وته‌ی نێگه‌تیڤی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌سه‌ر خه‌باتی کورد دژ به داعش له هه‌ندێک ناوچه‌ی بچووکی ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور، لێدوانه‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ و هێرشه‌که‌ی ئه‌و وڵاته به یاوه‌ریی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر موئه‌سسات و ژێرخانی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی سووریا بوووه هۆی ئه‌وه‌ی هیچ چه‌شنه هێرشێک دژ به داعش له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا له سووریا ئه‌نجام نه‌بێت جگه له بوردومانی ناو به ناوی جێته شه‌ڕکه‌ره‌کانی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش.
جێنیفر کافارلا توێژه‌ر له ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ڵێت: ئێمه هێرشی دژ به داعشمان وهستاندوووه و ته‌نها هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌و ناوچانه‌ی له داعشمان سه‌ندۆته‌وه له ده‌ست نه‌ده‌ین.
ناوبراو به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له پێشڕه‌ویی داعش دوو پێشنیاری ئاراسته کردوووه؛ یه‌که‌م: ژماره‌ی هێزی ئه‌مریکی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش زیاد بکرێت و دووهه‌م: موناقشه و ناکۆکیی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا که بوووه‌ته هۆی کز بوونی هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌مریکا و کورده‌کان له ڕێگای دیپلۆماسییانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕایان دیلن وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌ڵێت: داعش له دوو ناوچه‌ی هاژین له ده‌وروبه‌ری ڕووباری فورات و باکووری "البوکمال" و "داشیشه" له نزیک ده‌یره‌زوور بوونیان هه‌یه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا مانگی ڕابردوو گوتبوویان هێزی ئه‌مریکی هاوپه‌یمانه کورده‌کانیان له به‌رانبه‌ر داعشدا هێرش ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment