به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ڕۆژی 12ی مه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت و حیزبه‌کانی پارتی دیموکرات، یه‌کێتیی نیشتمانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و دوو حیزبی تازه دامه‌زراوی به‌ره‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و عیداله‌ت و دیکه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێم، تێیدا به‌شدار ده‌بن و بۆ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق پێکه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن.
ئەزموونی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانی عێراق، تا ڕادەیێک ئەوەی دەرخستوووە لەگەڵ سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی بۆ فراکسیۆنە کوردستانيیەکان درووست کردوووە بە تایبەتیش بۆ پەرلەمانتارە ژنەکان، له‌گه‌ڵ سەرجەم ئەستەنگییەکان وای کرد پەرلەمانتارانی کورد بتوانن دەنگێكی زیندوو بن و زیاتر جەخت لەسەر پرسە نەتەوەییەکان و ژنان بکەن.
لە کۆی 503 کاندیدی ھەرێمی کوردستان، 146 کاندیدیان ژنن، بەڵام ھێشتا ژنان لە ھەرێمی کوردستان دەخوازن بەشداری کردنی ژن لە کایە سیاسیيەکان زیاتر بێت و ئەو ئاستەنگانەی ھاتوونەتە پێش لە خوولەکانیتری پەرلەماندا نەمێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment