بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحەد وەزیفە، بەڕێوەبەری پێش بینی و هوشداری دامەزراوەی کەشناسیی ئێران لە بارەی ئەو پاڵەپستۆیە کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 31/1/1397 دەگاتە ناو وڵات وتی: پاش گەیشتنی ئەو شەپۆلە لە باکووری ڕۆژئاوا و هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا هەورەکان چڕ دەبنەوە و هەندێک جار با هەڵدەکات و بارانی ناوەناوە دەبارێت.
ئەو بەرپرسە وتیشی: پاش نیوەڕۆی هەینی لە باشووری ڕۆژئاوا و هەندێک ناوچەکانی ڕۆژئاوا با توند هەڵدەکات کە پێش بینی دەکرێت لە هەندێک لە ناوچەکاندا ببێتە هۆی خۆڵ بارین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment