بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌وڵی رۆیته‌رز له زاری عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە عێراقییەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.
پێشتر له په‌یجی فه‌رمی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه نووسراوه: له‌و هێرشه‌دا توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له هه‌ڵمه‌تی دژی تیرۆریستان نیشان دراوه و رێگه له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق گیراوه.
لەم ماوەیەدا چەكدارانی داعش چەندین ھێرشیان لە سنووری پارێزگاكانی كەركووک و مووسڵ كردووەتە سەر ھێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و ژمارەیێک تەقینەوەشیان ئەنجام داوە. هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه له سنووره‌كانی "ێوان هه‌ر دوو وڵات ماوه‌یێکە زیادیان كردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment