بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئاماژەی بە ئەگەری کاندید بوونی دەمیرتاش هاسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە لە هەڵبژادرنەکانی سەرۆک کۆماری دا و وتی: ڕای گشتی چاوەڕوانی ئەو بابەتە دەکات و جەختیشی لەسەر دەکرێت. ئێمە وەکوو ئەنجومەنی ناوەندیی حیزب ناتوانین ئاوڕ لە داخوازیی خەڵک نەدەینەوە. لەبەر چاو نەگرتنی ئەو داخوازییە نامومکینە، بەڵام ئێمە هیچ کات کارێک ناکەین کە یاسا ناوخوییەکانی حیزب یا داخوازیی دەمیرتاش ژێرپا بخرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە کاندیدی خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەبێت و ئامانج ئەوەیە کە کاندیدەکەمان بگاتە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکان.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment