خەڵک دەیانەوێت دەمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا خۆی کاندید بکات

بەشی تورکیا- ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە دەمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا کاندید ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئاماژەی بە ئەگەری کاندید بوونی دەمیرتاش هاسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە لە هەڵبژادرنەکانی سەرۆک کۆماری دا و وتی: ڕای گشتی چاوەڕوانی ئەو بابەتە دەکات و جەختیشی لەسەر دەکرێت. ئێمە وەکوو ئەنجومەنی ناوەندیی حیزب ناتوانین ئاوڕ لە داخوازیی خەڵک نەدەینەوە. لەبەر چاو نەگرتنی ئەو داخوازییە نامومکینە، بەڵام ئێمە هیچ کات کارێک ناکەین کە یاسا ناوخوییەکانی حیزب یا داخوازیی دەمیرتاش ژێرپا بخرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە کاندیدی خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەبێت و ئامانج ئەوەیە کە کاندیدەکەمان بگاتە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13396

Your Comment

You are replying to: .
captcha