بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕایان دیلۆن، وتەبێژی ئیئتیلافی دژە داعش لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ڕایگەیاند: لە کاتی هێرشەکەی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە مانگی جانیڤێریی 2018وە، هێرشەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر بوونەتەوە. دەیلی پرێس دەنووسێت ئەگەر ئەو هێرشانە درێژەیان ببێت و ئەمریکاش ناوچەکە بەجێ بێڵێت، ئەگەری دروست کردنی خیلافەتی دووهەم لە لایەن داعشەوە هەیە.
ڕایان دیلۆن دەڵێت پاش دەستپێکی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە مانگی جانیڤێری، هێزە کوردەکانی ئەندامی هێزی سووریای دیموکراتیک بەرەکانی شەڕی داعشیان لە ڕەقە و دەیرەزوور بۆ یارمەتی دان بە هاوزمانەکانی خۆیان لە عەفرین چۆڵ کردووە.
ناوبراو جەختی کردەوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین پڕۆسەی شەڕی دژە داعشی لە سووریا کە لە لایەن هاوپەیمانانی ئەمریکاوە ئەنجام دەبوو هێواش و خاو کردووەتەوە.
وتەبێژی ئیئتیلافی دژە داعش نیگەرانیی خۆی لە بابەتی داگیر کردنی گوندەکان لە لایەن داعشەوە ڕاگەیاند و دەڵێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی هێواشی پڕۆسەی شەڕی دژە داعش لە سێ مانگی ڕابردوودا، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش پەرە دەسێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment