ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری چیلاتی دێلۆران جێبه‌جێ بکات

به‌شی ئێران- شادمێهر کازم زاده‌ ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا باشترین ماوه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری چیلاتی دێلۆران و داوای له‌ وه‌زیری ناوخۆ کرد به‌ڵێنه‌کانی بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ جێبه‌جێ بکات.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی دێلۆران، ئابدانان، و ده‌ڕه‌شار له‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری چیلاتی دێلۆران بۆ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا چه‌ندین جار ده‌وڵه‌ت له‌ ئه‌ربه‌عین و سه‌فه‌ری زیاره‌تکاران بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌کان ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ سنووری چیلاتی دێلۆران ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌وڵه‌ جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: کردنه‌وه‌ی سنووری چیلات هیچ تێچوویێکی بۆ ده‌وڵه‌ت نییه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ش به‌ سوودی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و ئابووری وڵاته‌.

کازم زاده‌ ئاماژه‌ی دایه‌ نزیکیی سنووری چیلات به‌ ناوه‌ندی عێراق و وتی: دێلۆران نزیکترین سنوور به‌ ناوه‌ندی عێراقه‌ و ئه‌گه‌ر بکرێته‌وه‌ له‌ کاتی سه‌فه‌ر بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌کان قه‌ره‌باڵغی که‌مترێک دروست ده‌بێت.

نوێنه‌ری دێلۆران گله‌یی له‌ ده‌وڵه‌ت کرد و زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بیانوی ئه‌وه‌ی ‌هاوردۆته‌‌وه‌ که‌ لایه‌نی عێراقی قبووڵی نه‌کردوووه، له‌ ئه‌گه‌رێکیشدا که‌ ئاوه‌ها نه‌بوو.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاوه‌دانکاری درێژه‌ی دا: وه‌زیری ناوخۆ چه‌ند جار له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو که‌ هیودارم جێبه‌جێ بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13384

Your Comment

You are replying to: .
captcha