به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌ست‌کراوه‌ییی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆرتره له ده‌ست‌کراوه‌ییی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار هه‌ر بۆیه مومکین نییه که ئه‌هلی سوننه له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هیچ جۆره ڕێککه‌وتنێک له نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ کردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له‌ئارادا نییه.
شایانی باسه؛ پێشتر نوێنه‌ری ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه له په‌رله‌مانی عێراق باسی له ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و سوننه‌کان کردبوو له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ کردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی عێراقی "المشرق"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment