پارەكەی بەغدا لە هەولێرە .. عێراق مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق ڕەزامەندی لە سەر ڕەوانەكردنی بڕە پارەیێكی‌تر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەبڕێت و لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقیش چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی دەكات بۆ خەرج كردنی پارەکه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژی 18ی 4ی 2018، لەگەڵ سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەم كردوووە و ناوبراو رای‌گەیاندوووە كە پارە بۆ دابەش كردنی مووچەی فەرمانبەران، ڕەوانەی هەرێم دەكەن و مانگانەش بەردەوام دەبن لەسەر ناردنی پارەكە.

وتیشی: بەڵام وتەبێژەكەی نووسینگەی عەبادی، وادەی ڕەوانە كردنی پارەكەی ئاشكرا نەكرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقەوە بە SNN دراون، بانكەكە پارەی پێویستی لە بەردەستدایە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دەكات.

لە زانیارییەكاندا هاتوووە: هەر كاتێک فەرمانەكە دەرچوو، ئەوكاتە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم دەكرێت.

شەوی 18/19ی مانگی 3ی ڕابردوو، حكوومەتی عێراق فەرمانی خەرج كردنی ناردنی بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەركرد و پارەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم كرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13381

Your Comment

You are replying to: .
captcha