بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان گەلان لە نامەیێکدا کە لە زیندانی تیپی Fی ئەدیرنەوە لە ڕێگای پارێزەرانییەوە بڵاوی کردۆتەوە باسی پەیامی هەڵبژاردنی پێش وەختی لەلایەن دەوڵەت باغچەلیەوە کردووە و دەڵێت: لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆماریی پارتی دیموکراتیکی گەلان، بەرپرسانی حیزبەکە هەوڵی پێویستیان ئەنجام داوە و پاش ئەوە کە بڕیاری کۆتایی درا لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەیاننامەیێک لەو بارەوە بڵاو دەکرێتەوە.
دەمیرتاش لەبارەی ئەگەری کاندید بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا ئاشکرای کرد: قەدەغەی سیاسی ببێت یا نەبێت، کاندیدی سەرۆک کۆماری ببم یا نەبم، من و پارتی دیموکراتیکی گەلان وتەی زۆرمان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێیە و دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش پێوەندیی بە هەڵویستی ئێمەوە هەیە. سەرەتا دۆخەکە لە نزیکەوە تاوتوێ دەکەین و پاشان لەبارەی کاندید بوونەوە بڕیار دەدەین.
سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر 7
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment