بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری وەزیر و بەرپرسان و کۆمەڵێک لە کارگێڕانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، دام و دەزگا هەوڵگرییەکانی دوژمنیان وەک تەوەرەی سەرەکیی ئەم بەرەوڕوو بوونەوەیە ناساند و وتی: دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانی دوژمن سەرباری تەواوی دەسکەوتەکانیان کەچی تا ئێستا نەیانتوانیوە کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەوەشیان وەبیر ھێنایەوە کە: ھەڵبەت دیارە ئەگەر لەم شەڕەدا تووشی کەمتەرخەمیی ببین شکست دێنین و ئەگەر ساویلکانە بیر بکەینەوە زەبرمان لێ دەکەوێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکیشی خستە سەر ڕەھەندەکانی شەڕی ھەواڵگریانە و وتی: لەم شەڕەدا،شێوازگەلێکی وەک دزینی زانیاری و گۆڕینی ھەڵسەنگاندنی بڕیاردەران و گۆڕینی بیروباوەڕی خەڵک ھەتا دروست کردنی بشێویی دراڤی و ئابووری و تێکدانی ئاسایشت پەیڕەو دەکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی دا بە کێشەکانی ئەم دواییە لە بازاڕی دراوی بیانی و وتی کاتێک کە زیاتر لەم پرسانە ورد دەبینەوە ، شوێن پەنجەی بیانی و دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانیان دەبینرێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زیادی کرد دەبێ لەم شەڕەدا و لە بەرامبەر بەرنامە و پیلانی بەرەی بەرامبەردا ڕاوەستین و بۆ زاڵ بوون بە سەر دوژمن جگە لە بەرەڤانی کردن بەرنامەی هێرش بردنیشمان ھەبێت، بە جۆرێک کە شێواز و گۆڕەپانی کایەکە لە لایەن دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئێمەوە دیاری بکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی جووڵانەوەی شۆڕشگێڕانە و بە شۆڕشگێڕی مانەوەی لە سەداسەدی وەزارەتی ئیتلاعات، داڕشتنی بەرنامەی درێژماوە و پێش بینی کردنی ڕووداوەکانی داھاتوو و لێکدانەوەی وردی ھەواڵ و زانیارییەکانی وەک ڕێگایێکی بەرنگاریی تێکڕای دام و دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ئێران ھەمبەر پیلانەکانی دوژمن ھێنایە ئەژمار.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment