تورکیا بەنیازە هەموو بزووتنەوە سەربەخۆیی خوازە کوردیەکان سەرکوت بکات

بەشی جیهان- دوو کەس لە بەرپرسانی باڵای پێشووی سیا لەو باوڕەدان تورکیا لەژێر ناوی شەڕی تیرۆریزمدا بەنیازە سەرکوتی هەموو بزووتنەوە سەربەخۆیی خوازە کوردییەکان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو کەس لە بەرپرسانی باڵای پێشووی سیا هەڵویستەکانی تورکیا هەمبەر کوردەکان بەتایبەت کوردەکانی سووریا و تورکیا دوژمنانە وەسف دەکەن و لەو باوڕەدان جووڵە سەربازییەکانی ئێستای تورکیا لە سووریا زیاتر بۆ شەڕ لەگەڵ کوردە ئەوەش بە بیانووی پێوەندیی کوردەکانی سووریا لەگەڵ پەکەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سیفر، ئیمیلی نخلە ئەفسەری باڵای پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی سیا دەڵێت ڕەنگە ژمارەیێک زۆر لە کوردەکان لە خولیای وڵاتێکی سەربەخۆدا بن بەڵام سەرکردەکانیان دەزانن لە باشترین دۆخدا لە درێژخایەندا دەتوانن بە سەربەخۆیی بگەن. ناوبراو جەخت دەکاتەوە تورکیا بە توندی هەمبەر هەر چەشنە بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانەی کوردە دەوستێتەوە هەم لە سووریا و هەم لە عێراق و لە ناوخۆدا. تورکیا خۆبەڕێوەبەریی کوردەکانی لە عێراق قبووڵ کردووە بەڵام لەوە زیاتر تەحەموول ناکات.

ئیمیلی نخلە لە درێژەدا دەڵێت ئامانجی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە خەڵکی تورکیاش پشتگیری لێدەکەن سەرکوت کردنی هەر چەشنە بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانەی کوردەکان لە سووریا، عێراق و تورکیایە.

ناوبراو لەو باوڕەدایە سەرەڕای حکوومەتی دیکتاتۆریی ئەردۆغان هیچ یەک لە زلهێزەکانی دونیا پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردەکان ناکەن.

ئەفسەری باڵای پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی سیا دەڵێت گرژی لە نێوان تورکیا و کوردەکان سووریا تەنانەت پاش داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەدەسێنێت چوونکە تورکیا دەیهەوێت ئەو کوردانە سەرکوت بکات کە واشنتن پشتگیرییان لێدەکات.

ئیمیلی نخلە لەو باوڕەدایە دژایەتیی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە بەبۆنەی پێوەندیی ئەوان لەگەڵ پەکەکە نییە بەڵکوو تورکیا بەو بۆنەوە سەرکوتیان دەکات کە ئەوان کوردن و تورکیا هەر چەشنە بزووتنەوەیێکی سەربەخۆیی خوازی کورد سەرکوت دەکات.

ربرت ریشر، سەرۆکی پێشووی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای ڕێکخراوەی هەواڵگریی سیا لەو باوڕەدایە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هێرش کردنی بۆ سەر هێزە کوردەکانی سووریا. ناوبراو دەڵێت نە کۆشکی سپی و نە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایەتییێکی جیدییان بۆ سیاسەتی تورکیا هەمبەر کوردەکان نەنواندووە.

ناوبراو دەڵێت هەوڵەکانی تورکیا دژی کوردەکان و هەوڵدان بۆ داگیر کردنی ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوان لە بەرژەوەندیی ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریایە و ئەرکی ئەوان بۆ کونترۆڵی دووبارەی ئەو ناوچانە کەم دەکاتەوە.

ربرت ریشر لەو باوڕەدایە ئەمریکا پشتی کوردەکانی تورکیای هەمبەر هێرشی تورکیا چۆڵ کرد وئەگەر ئەمریکا بە تەواوی سووریا بەجێ بهێڵێت و کوردەکان لە پشتگیریی نێونەتەوەیی بێبەش بکرێن، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان چڕ دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13368

Your Comment

You are replying to: .
captcha