به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆڕی په‌رده لادان و خوێندنه‌وه‌ی چوار کتێبی عادڵ محه‌مه‌دپوور ڕۆژی 2ی گوڵانی 1397 کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و کۆڕه‌دا په‌رده لادان و خوێندنه‌وه‌ی 4 کتێبی ئه‌و نووسه‌ر و توێژه‌ره کورده ئه‌نجام ده‌بێت که بریتین له: "ڕێنموونی بۆ ڕۆژنامه کوردییه‌کان"، "دیمانه"، "پڕۆژه؛ ڕه‌وتی شێعری هه‌ورامی له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا"، "چه‌که‌ریای حه‌زێ تازێ و عومرێ جاده..."
خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رکی دوکتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی و که‌یهان عه‌زیزییه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به گوێره‌ی بانگه‌وازی ڕاگه‌یێندراو هاتن بۆ هه‌موانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment