به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیسلامئاوا و داڵه‌هۆی کرماشان له لێدوانێکدا به کوردپرێسی وتوووه: ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژوو بدرێته‌وه ده‌بینرێت هیچ سوپا و هێزێکی سه‌ربازی نه‌یتوانیوه له خاکی وڵاتێکی دیکه‌دا بمێنێته‌وه. سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌دیش سوپای سووریا چه‌ندین ساڵ له خاکی لوبناندا هێزی هه‌بوو به‌ڵام بینیمان ده‌رئه‌نجام ناچار کران خاکی ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵن.
ناوبراو که ئه‌ندامی کوتله‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێرانیشه درێژه‌ی پێدا: بوونی تورکیا له خاکی سووریا قبووڵکراو نییه و ده‌بێت دێر و زوو خاکی سووریا به‌جێ بهێڵێت و ئه‌و وڵاته بسپێرێته ده‌ست ده‌وڵه‌تی سووریا.
فه‌لاحه‌ت پیشه زیادی کرد: سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسیی ئایندهی سووریا بوون و هه‌ر سێ وڵاتیش له دوای ده‌ره‌چه‌یێکی سیاسی ده‌گه‌ڕێن بۆ کۆتایی هێنانی شه‌ڕ له سووریا ئه‌وه‌ش ده‌وری سه‌ره‌کیی ده‌بێت له سه‌قامگیری و ئاشتی له‌و وڵاته لێقۆماوهدا.
ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر ڕووداوه‌کانی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و گوتیشی: سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی به‌رخۆدان له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات سعوودییه و ئه‌مریکای تووڕه کردوووه چوونکه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بوویه هۆی ده‌رکردنی سعوودییه له خاکی سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment