به‌رپرسانی کورد باس له ‌زیاد بوونی جموجووڵه‌كانی داعش ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داعش له‌ عێراق کۆتایی نه‌هاتوووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ زیاد بوونی جموجووڵه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ هۆشداری ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قسه‌كانی كه‌ریم شنگالی له ‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش بووه‌ كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له ‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو و تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی عێراق ‌و سووریا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ داعش له‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتوووه‌ به‌ڵكوو جموجووڵیان زیادی كردوووه‌ به ‌تایبه‌تی له ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت جێگیر كردنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و عێراق و هاوپه‌یمانان به ‌باشترین چاره‌سه‌ر زانی بۆ كۆنترۆڵ كردنی ڕه‌وشی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه‌.

هه‌ر له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ ڕاپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری‌ و مه‌شق پێشكه‌ش كران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر راهێنان ‌و پته‌و كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌رانی ناوخۆیی سه‌ربازی كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پشت به ‌خۆیان ببه‌ستن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ باس له‌ ڕووداوه‌كانی سووریا و هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كرا كه‌ ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌ كیمیایییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كرابوون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13337

Your Comment

You are replying to: .
captcha