به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: گه‌شتی ئاسمانیی نێوان تاران و هه‌ولێر که پێشتر له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕاگیرابوو له ڕۆژی هه‌ینی 7ی گوڵانه‌وه ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
عه‌بادی زیادی کرد: گه‌شتی ئاسمانیی هه‌ولێر- تاران هه‌موو حه‌فته‌یێک دوو ڕۆژی سێشه‌ممه و هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵی زیاد کردنی گه‌شته‌کانیش ده‌ده‌ین.
کونسووڵی ئێران له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانیی تاران- سلێمانیش ڕایگه‌یاند: گفتوگۆی باشمان له‌باره‌ی کرانه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی نێوان تاران- سلێمانیش کردوووه و کۆمپانیا ئاسمانییه‌کان ئێستا خه‌ریکی ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگیی ته‌کنیکین و پاش ته‌واو کردنی کاروباری پێویست ده‌ستبه‌جێ کرانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌ش ڕاده‌گه‌یێندرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش گشتپرسییه‌که‌ی 25ی ئهیلوول ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌ستی دایه سزادانی هه‌رێم و به‌و بۆنه‌شه‌وه فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له لایه‌ن حکوومه‌تی به‌غداوه داخران و پاش گفتوگۆ و مومارساتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرانه‌وه‌ی گه‌شته‌کان ڕاگه‌یێندرا و به‌و پێیه‌ش گه‌شتی ئاسمانیی نێوان تاران و هه‌ولێر ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment