به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تمل کارا مولا ئۆغڵۆ، سه‌رۆکی حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌گه‌ر عیداله‌ت له هه‌ر وڵاتێک‌دا نه‌بێت، ئاشتی و ئاسایشیش نابێت. تاوانی ئه‌و دۆخه‌یان خسته پاڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ڵام ئه‌و جه‌ماعه‌ته به خۆیانه‌وه به‌و پلانه نه‌گه‌یشتوون. ئه‌و دۆستانه (ئاماژه به حکوومه‌تی داد و گه‌شه) جه‌ماعه‌تی گوله‌نیان هاورده سه‌ر ده‌ور. ساڵه‌های ساڵ پێکه‌وه گۆڕانیان ده‌خوێند. ته‌نها به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه چه‌ندین وه‌زاره‌تخانه‌ی دیاریکراویان دامه‌زراند. ئێوه وه‌زاره‌تی دادتان به‌وان دا. ئێوه داموده‌زگای پۆلیستان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕاده‌ستی ئه‌وان کرد. ئێوه ڕێگاتان به‌وان دا له تاقیکردنه‌وه‌کاندا ته‌داخول بکه‌ن. هه‌مووی ئه‌وانه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا ڕووی داوه به‌ڵام ئێوه ناتانه‌وێت قبووڵی بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: حکوومه‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌وڵێکی دیکه له دۆخی نائاسایی له وڵات ده‌ست‌هه‌ڵناگرێت. ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بێت و ئێوه گوشاره‌کان زیاتر بکه‌ن، بێ گومان ئه‌گه‌ر خه‌ڵک هه‌ڵبستنه‌وه هۆکاره‌که‌ی ئێوه ده‌بن. چوونکه هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک به هۆی گوشاره‌وه ئه‌نجام ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی له گوشاری زۆر ناتوانن هه‌ناسه بده‌ن هه‌ڵده‌ستنه‌وه. ئێوه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ناچار به هه‌ستانه‌وه ده‌که‌ن. ئاوه‌ها درێژه مه‌ده‌ن، هه‌ڵه‌یه. له هه‌ر شوێنێکدا عیداله‌ت ببێت هه‌رچه‌ندیش به هه‌ڵه بێت میکانیزمی عیداله‌ت قه‌ره‌بووی ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ران به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و عیداله‌ته گوشار بخه‌نه سه‌ر خه‌ڵک، عیداله‌ت ناتوانێت چاره‌ی هیچ شتێک بکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment