به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ بڕیاره کۆبوونه‌وه‌ی دیوانی دادی ئه‌ورووپا به ئاماده بوونی سه‌رکرده‌کان و پارێزه‌رانی په‌که‌که به‌ڕێوه بچێت و دادگه پاش بیستنی لێدوانه‌کان حوکمی خۆی له‌باره‌ی تیرۆریست بوون یان تیرۆریست نه‌بوونی په‌که‌که ده‌ربکات.
داوای ده‌رکردنی حوکمی دیوانی دادی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی شوناسی په‌که‌که له‌سه‌ر داوای نووسینگه‌ی یاسایی‌ی Prakken d’Oliveira ئاراسته کراوه که له هۆڵه‌ندا جێگیره. حوکمی دیوانی دادی ئه‌ورووپا کاریگه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ناوی په‌که‌که له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌بێت.
پارێزه‌رانی موراد قه‌ره‌یلان و دۆران کاڵکان سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که ده‌ڵێن دانانی ناوی په‌که‌که له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نادادپه‌روه‌رانه بوو و کارێکی سیاسی و له‌سه‌ر داوای تورکیا ئه‌نجام دراوه. له ساڵی 2002وه ناوی په‌که‌که له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دانراوه.
مه‌حموود ساکار پارێزه‌رێکی دۆسیه‌که ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه بۆ نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی په‌که‌که له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان.
ڕۆژنامه‌ی مۆرنینگ ستار که نزیک له حیزبی کرێکاری به‌ریتانیایه زیاتر ده‌نووسێت: به‌م زوووانه دیوانی دادی ئه‌ورووپا حوکمی خۆی له‌باره‌ی شوناسی په‌که‌که ده‌رده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی مۆرنینگ ستاری به‌ریتانیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment