کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 16ی ئازاری 2021 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ١٣٥ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٣٥٣ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٢٠١ حاڵەتی چاکبوونەوە و شەش گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٢ کەس، سلێمانی ٨٧، دهۆک ٨٢، گەرمیان ٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەکاتێکدا ١٠٧ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٧٥ کەس، سلێمانی ٥٣، دهۆک ٦٥ کەس، گەرمیان ١٨، راپەڕین ٤. هاوکات، لە هەرسێ پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، تەنها شەش حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١١٣ هەزار و ٤٥٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠٥ هەزار و ٨٨٤ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٧٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment