به‌رگرینامه‌ی ده‌میرتاش له‌ دادگه‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین به‌رگرینامه‌کانی مێژووی سیاسیی تورکیا ده‌بێت

به‌شی تورکیا- تکین بینگوڵ جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا و به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئه‌و حیزبه‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ به‌رگرینامه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ دادگه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌رگرینامه‌ی ده‌میرتاش یه‌کێک له‌ گرینگترین به‌رگرینامه‌کانی مێژووی سیاسیی تورکیا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تکین بینگوڵ جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئه‌و حیزبه‌ له‌باره‌ی به‌رگرینامه‌ی ده‌میرتاش هه‌مبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ خراوه‌ته‌ پاڵی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌رگرینامه‌ی ده‌میرتاش له‌ مێژوو ده‌مێنێته‌وه‌. به‌رگرینامه‌ی ناوبراو ده‌ربڕینی په‌ژیوانی نه‌بوووه‌ و له‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌نجامی داوه‌ تاکوو دوایی به‌رگریی ده‌کات و به‌ ئاگاداربوونه‌وه‌ی ته‌واو پشتیوانی له‌ لێدوان و کاره‌کانی ده‌کات. به‌رگرینامه‌ی ناوبراو به‌ باوه‌ڕ له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌و کارانه‌ داڕێژراوه‌ که‌ ئه‌نجامی داوه‌. به‌ بۆچوونی من له‌ مێژووی سیاسیی تورکیا یه‌کێک له‌ گرینگترین به‌رگرینامه‌کان ئه‌م به‌رگرینامه‌یه‌ی ده‌میرتاش ده‌بێت وه‌ک به‌رگرینامه‌ی "دنیز"ه‌کان له‌ دادگه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: ئێستا ده‌بینین دادگه‌ تا چ ڕاده‌یێک به‌ شێوه‌ی نیازپاکانه‌ کار ده‌کات و به‌ شێوه‌ی بێلایه‌نانه‌ حوکم ده‌دات یان نا. هیوادارین سیاسه‌توانێک وه‌ک سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش -که‌ پێگه‌یێکی گرینگی له‌ سیاسه‌تی تورکیادا هه‌یه‌- هه‌ر چی زووتر ئازاد بکرێت و جارێکی دیکه‌ چالاکییه سیاسییه‌کانی ده‌ست پێبکاته‌وه‌. هه‌ڵبژاردنی زۆر گرینگی سه‌رکۆماریمان له‌ به‌رده‌مدایه‌. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سیاسه‌تی تورکیادا ده‌نگێکی به‌رچاوی هه‌یه‌ و له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا 6 میلیۆن ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنا هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و حیزبه‌ گرینگایه‌تییێکی زۆری له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13265

Your Comment

You are replying to: .
captcha