هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ بودجه‌ی گەشەپێدان بێبه‌ش ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی عێراق له‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018 پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پێدانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاکان بێبه‌ش ده‌کات و به‌رپرسێکی ئه‌و پارێزگایه‌ش ھۆکاره‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت له‌ به‌شه‌بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی پشکمان پێده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوخشه‌ ناسیح قائیمقامی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی گرژی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌مساڵ به‌راورد به ‌ساڵانی ڕابردوو بڕیارێكی سیاسی له‌ دژی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركرا ئه‌ویش بێبه‌ش كردنی بوو له‌ ته‌رخان كردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له ‌ناو یاسای بودجه‌ی 2018، له‌ كاتێكدا ساڵانی 2015 و 2016 و 20167 ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ فه‌رمی وه‌ک پارێزگا هاتوووه ‌و بودجه‌مان بۆ دیاری كراوه‌.

ناوبراو وتیشی: "داواكاریمان پێشكه‌ش كردوووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران فشارمان كردوووه‌ به‌ڵام هیچمان بۆ نه‌كراوه‌".

نوخشه‌ ناسیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌رخان كردنی پاره‌ش بۆ ئه‌و پارێزگایه، وتی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت به‌شی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدایه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق حسابی بۆ پارێزگاكه‌مان نه‌كردوووه‌ بۆیه‌ له‌ به‌شه‌بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی پشكمان پێده‌درێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13260

Your Comment

You are replying to: .
captcha