هونەرمەندێکی پیرانشاری بە قەڵەم ڕەش نەخشێک بۆ پەیکەری مامۆستا هەژار دادەڕێژێت

یەشی فەرهەنگ و هونەر- بەبۆنەی ساڵیادی لە دایک بوونی مامۆستا عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە "هەژار"، خانمە هونەرمەندێکی گەنجی پیرانشاری دەستی بە کێشانی نەخشێک بۆ پەیکەری ئەو زانا پایەبەرزە کوردە کردووە.

کوردپرێس- فەرزانە نەخەعی خانمە هونەرمەندی گەنجی پیرانشاری لە بارەی نەخشی پەیکەرەکەی مامۆستا هەژارەوە بە کوردپرێسی وت: 25ی خاکەلێوە ساڵیادی لە دایک بوونی ئەو زانا پایەبەرزەیە و هەر بەو بۆنەشەوە دەستم کردووە بە نەخشاندنی ئەو بەرهەمە هونەرییە کە قەبارەکەی 150 لە 200 سانتیمە و لە سەر ستایلی هایپەرڕیالیزم کاری لە سەر دەکرێت.

نەخەعی گوتیشی: لەو بەرهەمە هونەرییەدا خەڵووز، کنتە و گەچ بەکار دەهێنرێت و پێش بینی دەکەم لە ماوەی یەک مانگدا بتوان بەرهەمەکە تەواو بکەم.

ئەو هونەرمەندە گەنجە پیرانشارییە ئەوەشی زیاد کردکاری نەخشاندنی ئەو بەرهەمە هونەرییە هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 7 و نیو ئێوارە بۆ 9 و نیوی شەو لە فێرگەی هونەری وێناکاری کاری لە سەر دەکرێت و هۆگران دەتوانن سەردانی شوێنەکە بکەن و ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئەو پڕۆژە هونەرییە بەچاو ببینن.

News Code 13255

Your Comment

You are replying to: .
captcha