بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 30 ساڵ بەسەر ئەنفالی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و هەموو ساڵێک لە 14-4 هەرێمی کوردستان بە رێوڕەسمی جیا جیا ئەو یادە دەکاتەوە.

کوردپرێس- رژێمی به‌عس له ‌9-2-1988 قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌نفالی ده‌ست پێكرد. له‌ 6-9-1988 كۆتا رۆژی قۆناخی سێیەمی ئه‌نفال بوو ، تێیدا هه‌زاران كه‌س راپێچی چاڵه‌كانی مردن كران و، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گوند لە هەرێمی کوردستان خاپوور كران.

ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو لە چەمچەماڵ رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەنفال بەڕیوە دەچێت ، هاوکات لە هەولێر چەندین رێوڕەسم ئەنجام دەدرێن.

لە مەزاری دێبنە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ، بەشێک لە کەسوکاری ئەنفال کراوان هاوکات لەگەڵ 30 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو کارەساتەدا، هاتوونەتە مەزارگەکە و دەیانەوێت یادی لەدەستچوونی کەسوکارەکانیان بکەنەوە.

نەوزاد هادی ، پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمی ئەنفال کە لە پارکی شار لە قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند: "ئەنفال نیشانی دا دووژمنەکانمان هەرچی لەدەستیاندا بێت درێخی لێناکەن و ئەم بیرە پڕ لە حقد و دووژمندارییە ، هێشتا مومارەسە دەکرێت".

یادی 30 ساڵەی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە چەند رێوڕەسمێک لە ژێر درووشمی "با یادی 30 ساڵەی ئەنفال کەینە سەرەتای یەکڕیزیی گەلەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکان" بەڕێوە چوو ، کەسوکاری ئەنفالکراوان گلەیی ئەوەیان لە حکوومەتی عێراق هەیە کە پێیان وایە دەبوو 14-4-ی هەموو ساڵێک بە رۆژی ماتەمینی بۆ هەموو عێراق دەستنیشان بکرایە.

ساڵی رابردوو چەند کەسێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کردبوو وەک خۆیان باسی دەکەن ، بەڵێنی ئەوەیان پێدرابوو کە 14-4 بکرێتە رۆژی ماتەمینی بۆ هەموو عێراق کەچی ئەمڕۆ کراوەتە یەکەم رۆژی دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، ئەوەش نیگەرانیی لای کەسوکاری ئەنفالکراوان دروست کردووە.

مەحموود حاجی ساڵح ، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی ئەنفالدا لە چەمچەماڵ رایگەیاند، حکوومەتی هەریمی کوردستان و وەزارەتەکەیان بەردەوام بە ئەرکی خۆیان زانیوە کە پارێزەرێکی راستەقینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بێت و ماف و ئیمتیازاتیان بپارێزێت و مینحە و بودجەیان بۆ تەرخان بکات.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەئاماژەدان بەوەی ، لەگەڵ بەغدا لە هەوڵداین بۆ دابین کرنی بودجەی سیادی گوتی: "تاوەکوو ئێستا 2 هەزار و 500 رووفاتی ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان گەڕێنراوەتەوە هەرێمی کوردستان ، بەڵام بەهۆی هەندێك هۆکاری سیاسی و ئەمنی و ئیداری نەتوانراوە سۆراخی شوێنی کۆمەڵکۆژییەکان بکرێت".

هەروەها رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ شایەتحالێک زانیاریی بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و حکوومەتی هەریمی کوردستان نەداوە.

مەحموود حاجی ساڵح ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەوان ، بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق بو دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

مەحموود حاجی ساڵح ، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی ئەنفالدا لە چەمچەماڵ رایگەیاند، حکوومەتی هەریمی کوردستان و وەزارەتەکەیان بەردەوام بە ئەرکی خۆیان زانیوە کە پارێزەرێکی راستەقینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بێت و ماف و ئیمتیازاتیان بپارێزێت و مینحە و بودجەیان بۆ تەرخان بکات.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13248

Your Comment

You are replying to: .
captcha