بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد که هێرشەکەی ئەمریکا, فەڕەنسا و بریتانیا جەنایەتکاران.
ڕێبەری وتیان بە ڕاشکاوی دەڵێم کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەنایەتکاران و جەنایەتیان کردووە و هیچ سوودێکیشیان دەست ناکەوێت هەر بەو جۆرە کە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەکەوت.
وتیشیان: ئەوانەی تا دوێنێ بە ئاشکرا و نەهێنی یارمەتی داعشیان دەدا ئێستا پاگەندە دەکەن کە ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەتەوە ئەمە درۆیە و ئەوان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت ئێمە توانیمان داعش لە ناو ببەین درۆ لە مە ئاشکراتر! ئەوان هەر کات پێویست بوایە بۆ ڕزگار کردنی سەرکردەکانی داعش دەهاتن و کاریگەر بوون لە دروست بوونی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment