بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی دادگه‌یی كردنی ده‌میرتاش كه له به‌ندیخانه‌ی سینجان به‌رێوه ده‌چێت له ڕۆژی سێیه‌م دایه. سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی پارتیی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په ته‌كین بینگۆل-یش له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو.
ده‌میرتاش كاتێک باسی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلوو-ی كرد وتی: كتێبێكی خراپیش بنووسێت، ئه‌و ئهكادیمییێكی گرنگه، به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک ته‌واو شكستخواردووه.
ده‌میرتاش له باره‌ی داودئۆغلو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بۆچی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه ئه‌وه‌نده په‌له‌ی كرد و چاوه‌ڕوانی دادگه‌ی نه‌كرد؟ چۆن توانی له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا هه‌موو ڕووداوه‌كان ڕوون بكاته‌وه؟ ده‌بێ ئه‌وه ئاشكرا بكات. ده‌ستنیشانیشی كرد كه داودئۆغلوو هیچ كاتێك باوه‌ڕی به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌كرد.
داودئۆغلوو سیاسه‌تمه‌دارێكی بێ كه‌ڵكه كه ڕێكخستنی ده‌وڵه‌تی ئیمپریاڵی نوێ-عوسمانی خستبووه مێشكی خۆی. به چاوێكی یه‌كسان سه‌یری گه‌لی كوردی نه‌كرد. له شه‌ڕی ده‌خوارد و بۆ كۆتایی هێنانی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌وڵی ده‌دا.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له دانیشتنی دادگه وتی: «كاری سیاسه‌تمه‌داران ئه‌وه‌یه كه ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان بخولقێنن. سیاسه‌تمه‌دارێک كه نه‌توانێت ئه‌وه بكات، خوێنمژێكی بێ كه‌ڵكی سیاسییه. سوپاس بۆ خودا كه له‌م باره‌یه‌وه ویژدانمان ئاسووده‌یه، ئێمه هه‌تا كۆتایی هه‌وڵماندا. ئه‌گه‌ر بووبمه هۆكار بۆ ڕزگاركردنی گیانی یه‌ک مرۆڤیش، ئاماده‌م هه‌زار ساڵ له زیندانداندا بمێنمه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێگریمان له ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕ كردبێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا بۆ ڕۆژێكیش ته‌مه‌نی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریمان درێژكردبێتهوه و كه‌سێكمان ڕزگار كردبێت، ئاماده‌م كه قوربانی له پێناودا بده‌م و هه‌زار ساڵ له زینداندا بمێنمه‌وه. ئه‌وانه‌ی له كوشتنی هه‌زاران مرۆڤ به‌رپرسیارن و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یێكی خۆشگوزه‌ران ده‌ژین، ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌ست هێنا و به‌دوای خۆشی خۆیاندان، ئایا هێنده‌ی من دڵیان ئاسووده و ئارامه كه له قاوشی پیتی ئێف-دام؟ نا، ئارام نین. دڵی من زۆر ئاسووده‌یه. له قاوشی پیتی ئێف-ی ئه‌دیرنه به ئاسووده‌یی ده‌حه‌وێمه‌وه كه له جوانترین كۆشک باشتره. نه چاوه‌ڕوانی دادپه‌روه‌ری له دادگه‌ی ئێوه ده‌كه‌م، نه باوه‌ڕیشم به به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری هه‌یه له لای ئێوه.
ده‌میرتاش له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: من نه‌هاتوومه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر تۆمه‌تباركردنم به‌رگری له خۆم بكه‌م، هاتووم كه تاوانه‌كان بخه‌مه‌ڕوو.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په وتیشی، ئه‌و به‌سه‌ربه‌رزی چووه‌ته زیندانی ئه‌دیرنه و هه‌ر وه‌هاش لێی ده‌رده‌چێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment