بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پێوەندیی تەلەفۆنیی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین و ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەمان لە سووریا تاوتوێ کرد. ئەو دەرفەتەمان هەبوو کە باس لەوە بکەین کە بۆ دابین کردنی ئاشتیی دەستبەجێ لە سووریا چ هەوڵێک دەتوانین بدەین؟ لە کاتی دانووستاندن لەو بارەیەوە شتێک کە جەختمان لەسەری کرد ئەو پرسە بوو کە زیاد بوونی تەشەنەکان لە سووریا دروست نییە و داخوازییەکانی خۆمان لەبارەی جێگیر کردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا هێنایە ئاراوە.
ناوبراو وتیشی: بە ئاوڕدانەوە لە دواهەمین گۆڕانکارییەکان لە سووریا دەبینین کە دۆخەکە ڕوو لە ئارام بوونە. گفتوگۆکانمان درێژەی هەیە و درێژەی پێدەدەین.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment